دانیشتنی سێزدەیەم
ئەنجومەنی نوێنەران سێزدەیەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەم بەڕێوەدەبات، بە سەرۆکایەتی بەڕێز هەیبەت ئەلحەڵبووسی سەرۆکی ئەنجومەن، ئەمڕۆ چوارشەممە 26/8/2026 بە ئامادەبوونی (218) نوێنەر. دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای دەستەی باڵای دەریایی عێراق ژمارە (18)ی ساڵی 2019، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندی و حوکمڕانی.
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای وەبەرهێنانی کانزایی، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان، و ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی، و دارایی.
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای سوکووکی وەبەرهێنانی ئیسلامی، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی دارایی و لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان.
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە ڕێککەوتننامەی هاوکاری گومرگی عەرەبی، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق بۆ ڕێککەوتننامەی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنانە دووسەرەکان لە نێوان حکومەتەکانی کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.