دانیشتنی نۆیەم
ئەنجومەنی نوێنەران نۆیەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەم ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبرد، بە سەرۆکایەتی بەڕێز هەیبەت ئەلحەڵبووسی سەرۆکی ئەنجومەن. خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای پاڵپشتی پزیشکان ژمارە (36)ی ساڵی 2016 ئەنجامدرا کە لەلایەن لیژنەی یاسایی پێشکەشکراوە. ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی درێژخایەن بە فەرمانبەری تەواو کرد کە لەلایەن لیژنەی یاسایی و دارایی پێشکەشکراوە. ئەنجومەن خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گفتوگۆی پێشنیاری یاسای سێیەمین هەموارکردنی یاسای یەکێتی مافناسانی عێراق ژمارە (137)ی ساڵی 1981ی تەواو کرد کە لەلایەن لیژنەی یاسایی پێشکەشکراوە. هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گفتوگۆی پێشنیاری یاسای هەموارکردنی یاسای پارێزەرایەتی ژمارە (173)ی ساڵی 1965ی تەواو کرد کە لەلایەن لیژنەی یاسایی پێشکەشکراوە. مداخەڵەکانی خانمان و بەڕێزان ئەندامان جەختیان لەسەر خستنەڕووی تێبینییەکانیان دەربارەی هەموارکردنی یاسای یەکێتی مافناسان و یاسای پارێزەرایەتی کردەوە لە دانیشتنەکەدا کە دکتۆر فەرهاد ئەتروشی سەرۆکایەتی بەشێکی کرد.