دانیشتنی یەکەم
ئەنجومەنی نوێنەران یەکەمین دانیشتنی وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یاسادانانی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەم بە سەرۆکایەتی بەڕێز هیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن ئەمڕۆ دووشەممە 6/7/2026 بەست، و دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت.
- خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری کە لەلایەن دوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری، و یاساییەوە پێشکەشکراوە.
- خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی چاودێری کەمتەمەنان ژمارە (78)ی ساڵی 1980 کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکراوە.
- خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای هەموارکردنی یاسای پارێزەری ژمارە (173)ی ساڵی 1965 کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکراوە.
- خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای دارایکردنی بەهێزکردنی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی عێراق کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە پێشکەشکراوە