دانیشتنی بیست و یەکەم
ئەنجومەنی نوێنەران بیست و یەکەمین دانیشتنی وەرزی یاسادانانی یەکەمی ساڵی یاسادانانی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەم بە سەرۆکایەتی بەڕێز هیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/4/2026 بەست، و دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت.
_ درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ماوەی یەک مانگ بۆ تەواوکردنی ئەرکە دەستووری و یاسادانان و چاودێرییەکانی ئەنجومەن.
_ خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای چاودێری هەرزەکاران کە لەلایەن لیژنەکانی مافی مرۆڤ و ژنان، و کۆچ و کۆچبەران و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، و یاساییەوە پێشکەشکراوە.
_ خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای پاراستنی مامۆستایان و وانەبێژان و سەرپەرشتیاران و ڕێنمایکارانی پەروەردەیی ژمارە 18ی ساڵی 2018 کە لەلایەن دوو لیژنەی پەروەردە و یاساییەوە پێشکەشکراوە.