دانیشتنی هەشتەم
2026-02-11
71 بینینەکان
ئەنجومەنی نوێنەران هەشتەمین دانیشتنی وەرزی یەکەمی ساڵی یاسادانانی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەم بە سەرۆکایەتی بەڕێز هیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن ئەمڕۆ چوارشەممە 11/2/2026 بەست، و دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت:
_ سوێندخواردنی دەستووری بەڕێز بەدر فەحل بۆ وەرگرتنی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران دوای دەنگدان لەسەر زیادکردنی بڕگەکە بۆ بەرنامەی کار.
_ دەنگدان لەسەر قەناعەتنەبوون بەو تانانەی پێشکەشکراون دەربارەی دروستیی ئەندامێتی خاتوو و بەڕێزان پەرلەمانتاران سیهام عەبدولمونعیم و زەینەب ئیسماعیل و عیماد یوخەنا و حەیدەر عەلی محەمەد.