بڕگەکانی دانیشتن
-
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای موڵکایەتی هزری. (لیژنەی یاسایی). (167 ماددە).جێبەجێنەکراو
-
دووەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای پەسەندکردنی یەکێتی ئابووری لە نێوان دەوڵەتانی کۆمکاری عەرەبی ژمارە (169)ی ساڵی 1963. (لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە). (2 ماددە).جێبەجێکراو
-
سێیەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق بۆ ڕێککەوتننامەی هاوبەشی و هاوکاری لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئیرلەندای باکوور. (لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە). (2 ماددە).جێبەجێکراو
-
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە ڕێککەوتننامەی تایبەت بە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان کە لە پاریس لە ساڵی 1928 واژۆکراوە و بە پڕۆتۆکۆلەکانی ساڵانی 1948 و 1966 و 1972 تەواوکراوە و هەموارکردنەکانی ساڵانی 1982 و 1988. (لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە). (2 ماددە).جێبەجێکراو
کۆنووسی دانیشتن
ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرواری (27/8/2026) چواردەیەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەم بەڕێوەبرد، بە سەرۆکایەتی بەڕێز هەیبەت ئەلحەڵبووسی سەرۆکی ئەنجومەن. دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت:
- ئەنجومەن سورەتی فاتیحەی خوێندەوە بۆ گیانی دوو شەهید، عەمید هیشام محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمانەی بەغدا، و ئەندامی پۆلیس خالید لەفتە، دوای ئەو هێرشە ناپاکانەیەی لە ناوچەی دەورەی بەغدا لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکیان لە لابردنی دەستدرێژییەکان ڕووبەڕوویان بووەوە.
- دەنگدان لەسەر بڕیارێکی پەرلەمانی کە ڕاسپاردەی حکومەت دەکات لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت کە بە شێوەیەکی خێرا کارەکەی تەواو بکات و ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕێکارە گیراوەکانی ئاگادار بکاتەوە، و ڕاسپاردنی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی بۆ بەدواداچوونی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە و ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەن لە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە بە شێوەیەکی ورد.
- بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەن پێداگری کرد لەسەر پێشکەشکردنی تاوانباران بۆ دادگا بە خێراترین کات و داواکردن لە حکومەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی کردەیی بۆ نیشتەجێبوونی نایاسایی و دەستدرێژییەکان.
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای پەسەندکردنی یەکێتی ئابووری لە نێوان دەوڵەتانی کۆمکاری عەرەبی ژمارە (169)ی ساڵی 1963، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق بۆ ڕێککەوتننامەی هاوبەشی و هاوکاری لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئیرلەندای باکوور، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە ڕێککەوتننامەی تایبەت بە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان کە لە پاریس لە ساڵی 1928 واژۆکراوە و بە پڕۆتۆکۆلەکانی ساڵانی 1948 و 1966 و 1972 تەواوکراوە و هەموارکردنەکانی ساڵانی 1982 و 1988، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
- ئەنجومەن دەستی بە خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای موڵکایەتی هزری کرد، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی یاسایی و لیژنەی خوێندنی باڵا و لیژنەی کۆمەڵایەتی.
پاشان ئەنجومەن دانیشتنەکەی کۆتایی پێهێنا..