دانیشتنی دوازدەیەم
ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی پێنج پڕۆژەیاسا کۆتایی پێدەهێنێت، لەوانە یاسای ماددە هۆشبەر و کاریگەرەکانی سەر مێشک
ئەنجومەنی نوێنەران لە دوازدەیەمین دانیشتنیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرۆکایەتی بەڕێز عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی 183 نوێنەر بەڕێوەچوو، خوێندنەوەی پێنج پڕۆژەیاسای کۆتایی پێهێنا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای ماددە هۆشبەر و کاریگەرەکانی سەر مێشک ژمارە (50)ی ساڵی 2017ی تەواو کرد.
لە دانیشتنەکەدا کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز فەرهاد ئەمین ئەتروشی سەرۆکایەتی بەشێکی کرد، ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای ناوبژیوانی (تەحکیم)ی تەواو کرد.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەیوەستبوونی عێراق بە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەیی دامەزراندنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وزەی خۆر (ISA)ی ساڵی 2016ی ئەنجامدا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق بۆ ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی چارەسەرکردن کە لە ناوبژیوانییەوە سەرچاوە دەگرن تەواو کرد.
ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای چوارەمین هەموارکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و تێکەڵ ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی کۆتایی پێهێنا.
مداخەڵەکانی خانمان و بەڕێزان ئەندامان جەختیان لەسەر بابەتی پێشکەشکردن بۆ سندوقی نیشتەجێکردن بۆ وەرگرتنی قەرزی دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون کردەوە سەرباری گرنگی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان لەلایەن ئەو بانکانەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی تێیاندا نیشتەجێکراوە و گفتوگۆکردن لەسەر هۆکارەکانی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچە کە دەبێتە هۆی وەستانی ئابووری لە بازاڕی ناوخۆیی، لەگەڵ پێویستی ناردنی یاساکان لەلایەن حکومەتەوە بۆ خوێندنەوە و دەنگدان،
هەروەها ئاماژە بە دۆسیەی پلەی فەرمانبەری دەرچووانی کۆن و یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان و پلەبەندی پزیشکی و بەخشەرانی زەوی بۆ دروستکردنی قوتابخانە کرا، و پێداگری لەسەر دۆسیەی وزەی کارەبا بۆ باشترکردنی کارایی و دابینکردنی بۆ هاوڵاتییان.
پاشان ئەنجومەن دانیشتنەکەی بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخست