بڕۆ بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دانیشتنی دەیەم

2026-08-13 493 بینینەکان
دانیشتنی دەیەم

ئەنجومەنی نوێنەران دەیەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەم بەڕێوەدەبات، بە سەرۆکایەتی بەڕێز هەیبەت ئەلحەڵبووسی سەرۆکی ئەنجومەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/8/2026. دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت 

- دەنگدان لەسەر کشانەوەی خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای گەڕاندنەوەی داهاتەکانی گەندەڵی لە بەرنامەی کار، بە داوای لیژنەی یاسایی، بەهۆی بوونی پڕۆژەیاسایەکی هاوشێوە کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە پێشکەشکراوە.

- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی فیدراڵی نەمسا، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.

- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای چوارەمین هەموارکردنی یاسای پەسەندکردنی واژۆکان لەسەر بەڵگەنامە و دۆکیومێنتە عێراقی و بیانییەکان ژمارە (52)ی ساڵی 1970، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی دارایی و لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی.

- خوێندنەوەی دووەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای چاودێری کەمتەمەنان ژمارە (78)ی ساڵی 1980، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی یاسایی.

-  خوێندنەوەی دووەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای نۆتەران ژمارە (33)ی ساڵی 1998، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی یاسایی.

- دواخستنی سەیرکردنی ئەو تانانەی لەسەر دروستی ئەندامێتی هەندێک لە خانمان و بەڕێزان ئەندامان پێشکەشکراون، بەهۆی نەبوونی نیسابی دوو لەسەر سێی ئەندامان.


لێدوانەکان (0)
هێشتا هیچ لێدوانێک نییە، یەکەم کەس بە کە لێدوان دەنووسێت!
لێدوانێک بنووسە
بۆچوونی خۆت دەربڕە

تا چەند پێت وایە ئەدای ئەم خولەی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران لە خولەکانی پێشوو باشتر دەبێت؟

کۆی سەردانەکان

3,496,962

ئۆنلاین