دانیشتنی پازدەیەم
ئەنجومەنی نوێنەران پازدەیەمین دانیشتنی وەرزی یاسادانانی یەکەمی ساڵی یاسادانانی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەم بە سەرۆکایەتی بەڕێز هیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن ئەمڕۆ دووشەممە 6/4/2026 بەست، و دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت.
_ دەنگدان لەسەر لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و هۆرەکان و ژینگە، کە بریتین لە ئیحسان تەعبان و عەبدولهادی حەسناوی و فالح خەزعەلی و موحسین مەندەلاوی و باڕێز ئیسماعیل و ئەحلام ڕەمەزان و ئەزهار حەمید سەدران.
_ دەنگدان لەسەر لیژنەی کارەبا و وزە، کە بریتین لە ڕەحیمە حەسەن و عەبدولمونعیم فارس و حەسەن وریوش محەمەد ئەسەدی و سەعد شاکر عەزیز و زەهرا لوقمان و ڕیاز عەدنان عەببود و وەفائ حوسێن سەلمان و ئەحمەد ڕەشید سەلمانی و فەلاح سەعید جرمت و وەلید خالید دەڕاجی و هند عەبباسی و نوور جوحەیشی و هەڵات سەلمان و هەڵۆ قادر.
_ دەنگدان لەسەر لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، کە بریتین لە حوسێن بەتات و ئەحمەد مووسەوی و حەبیب حەلاوی و کاوە میرۆ خالید و براکۆ شێرکۆ فاتح.
_ دەنگدان لەسەر گواستنەوەی پەرلەمانتار ئەحمەد مەزهەر جبووری بۆ لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگا نەگرێدراوەکان بە هەرێمەوە، و پەرلەمانتار سومەیعە غەلاب بۆ لیژنەی پەروەردە، و خەدیجە وادی بۆ لیژنەی کارەبا و وزە.