دانیشتنی دەیەم
ئەنجومەنی نوێنەران دەیەمین دانیشتنی وەرزی یەکەمی ساڵی یاسادانانی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەم بە سەرۆکایەتی بەڕێز هیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن ئەمڕۆ سێشەممە 17/2/2026 بەست، و دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت:
_ دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی هەموارکراوی تایبەت بە لیژنە هەمیشەییە پەرلەمانییەکان کە گەیشتنە 22 لیژنە، لەوانە دامەزراندنی لیژنەی دەروازە سنوورییەکان و پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی، سەرباری هەموارکردنی ئەو ماددانەی پەیوەستن بە میکانیزمەکانی ڕێکخستنی لیژنەکان و کارەکانیان.
_ دەنگدان لەسەر جێگیرکردنی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق فەریق یەکەم ڕوکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا و جێگیرکردنی ئەمینی پایتەخت بەڕێز عەممار موسا کازم دوای ڕەزامەندی ئەنجومەن لەسەر زیادکردنی بڕگەی دەنگدان بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بە داوای پەرلەمانتاران.
_ دەنگدان لەسەر ئەوەی دانیشتنەکانی داهاتوو لە مانگی ڕەمەزاندا کاتژمێر نۆی شەو بەسترێن