بڕۆ بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دانیشتنی (6) وەرزی دووەم / ساڵی یەکەم

2026-07-25 ماوە: 0 کاتژمێر
بڕگەکانی دانیشتن
  • یەکەم: سەیرکردنی ئەو تانانەی پێشکەشکراون دەربارەی دروستیی ئەندامێتی هەندێک لە پەرلەمانتاران.
    جێبەجێنەکراو
  • دووەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی حسابی کۆتایی ساڵی دارایی 2012. (لیژنەی دارایی). (7 ماددە).
    جێبەجێکراو
  • سێیەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی حسابی کۆتایی ساڵی دارایی 2013. (لیژنەی دارایی). (6 ماددە).
    جێبەجێکراو
  • چوارەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی حسابی کۆتایی ساڵی دارایی 2014. (لیژنەی دارایی). (6 ماددە).
    جێبەجێکراو
  • پێنجەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی حسابی کۆتایی ساڵی دارایی 2015. (لیژنەی دارایی). (6 ماددە).
    جێبەجێکراو
  • شەشەم: خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ژمارە (28)ی ساڵی 2012. (لیژنەی یاسایی). (7 ماددە).
    جێبەجێکراو
  • حەوتەم: خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای دووەمین هەموارکردنی یاسای سندوقی قەرزدانی کشتوکاڵی ئاسان ژمارە (28)ی ساڵی 2009. (لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و هۆرەکان و ژینگە). (4 ماددە).
    جێبەجێکراو
  • هەشتەم: خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای کاتبانی عەدل ژمارە (32)ی ساڵی 1998. (لیژنەی یاسایی). (10 ماددە).
    جێبەجێکراو
  • نۆیەم: خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای کار ژمارە (37)ی ساڵی 2015. (لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی و لاوان و وەرزش، لیژنەی یاسایی). (7 ماددە).
    جێبەجێکراو
  • دەیەم: گفتوگۆی گشتی
    جێبەجێکراو
کۆنووسی دانیشتن

ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرواری (25/7/2026) شەشەمین دانیشتنی وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەمی بەست بە سەرۆکایەتی بەڕێز عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن، و دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت:

 

- دواخستنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بڕگەی سەیرکردنی ئەو تانانەی پێشکەشکراون دەربارەی دروستیی ئەندامێتی هەندێک لە خاتوو و بەڕێزان پەرلەمانتاران، چونکە بڕگەکە پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەن هەیە لە دانیشتنەکەدا.

- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی حسابی کۆتایی ساڵی دارایی 2012 کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشکەشکراوە.

- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی حسابی کۆتایی ساڵی دارایی 2013 کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشکەشکراوە.

- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی حسابی کۆتایی ساڵی دارایی 2014 کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشکەشکراوە.

- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی حسابی کۆتایی ساڵی دارایی 2015 کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشکەشکراوە.

- خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ژمارە (28)ی ساڵی 2012، کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکراوە.

- خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای دووەمین هەموارکردنی یاسای سندوقی قەرزدانی کشتوکاڵی ئاسان ژمارە (28)ی ساڵی 2009 کە لەلایەن لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و هۆرەکان و ژینگەوە پێشکەشکراوە.

بەشێک لە دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی بەڕێز فەرهاد ئەتروشی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن بەڕێوەچوو 

- خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای کاتبانی عەدل ژمارە (32)ی ساڵی 1998 کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکراوە.

- خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای کار ژمارە (37)ی ساڵی 2015، کە لەلایەن لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی و لاوان و وەرزش و لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکراوە.

- خاتوو و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەن جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی وردبوونەوە لە دۆسیەی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو و کارەبا، و پێویستی دابینکردنی تەرخانکراوە داراییە پێویستەکان، و ئاوڕدانەوە لە پڕۆژەی ئاوی بەسرە و کۆتاییهێنان بە ئازاری پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی دیکە و دابینکردنی ئاوی گونجاو بۆ بەکارهێنانی مرۆیی، سەرباری سەیرکردنی بڕی کۆکردنەوەی پارە و پسوولەی خزمەتگوزاری ئاو، و تەواوکردنی پڕۆژەکانی ئاوەڕۆ، لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەی بێکاری و دابینکردنی دەرفەتی کار و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت و شارە پیشەسازییەکان بۆ ڕاکێشانی دەستی کار، لەگەڵ پێویستی پاراستنی سامانی گشتی بۆ مسۆگەرکردنی نەهێشتنی گەندەڵی بڵاوبووەوە، و ئۆتۆماتیزەکردنی سیستەمەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

- مداخەلەکان باسیان لە داواکردنی لێخۆشبوونی ئەو ڕەسم و باجانەی کرد کە لەسەر پڕۆژەکانی پانێلی وزەی خۆر سەپێنراون، و هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکان بۆ کارکردن بە سیستەمی قیستی ئاسان؛ بۆ ئاسانکردنی بەدەستهێنانیان و بەردەستکردنیان بۆ هاوڵاتی، لەگەڵ گرنگی کارکردن لەسەر وەرگرتنەوەی قەرز و باجەکانی لە ئەستۆی کۆمپانیا بیانییەکان.

- مداخەلەکانی خاتوو و بەڕێزان ئەندامان گرنگی پێداچوونەوە و سەیرکردنەوەی سپاردنی پۆستەکانیان بە دووڕەگەزنامەکان لە دەزگا ئەمنییەکاندا لەخۆگرت، و لەبەرچاوگرتنی بابەتی پشکنەران لە وەزارەتی ناوخۆ، سەرباری پێویستی پێدانی پێشینەیی بە دامەزراندنی کەسوکاری شەهیدان لە کەرتی تایبەتدا لەبەر ئەو بارودۆخە گوزەرانییەی پێیدا تێدەپەڕن، و جەختکردنەوە لەسەر چالاککردنی بابەتی بەرنامەی خۆراکی قوتابخانەکان و بەدواداچوونی دابەشکردنی خۆراکەکان بەپێی پێوەرەکانی وەزارەتی تەندروستی.

- گفتوگۆکان چڕبوونەوە لەسەر دۆسیەی هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان و پلە یەکەکان و دەرچووانی پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە ڕێگەی خستنیان بۆ ناو وەجبەی سێیەمی دامەزراندن لە چوارچێوەی یاسا تایبەتەکانیان، بۆ مسۆگەرکردنی وەرگرتنی شایستەکانیان لە پلە وەزیفییەکان وەک هاوتاکانیان لە وەجبەکانی پێشوو.
پاشان بڕیاردرا دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵبگیرێت

بۆچوونی خۆت دەربڕە

تا چەند پێت وایە ئەدای ئەم خولەی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران لە خولەکانی پێشوو باشتر دەبێت؟

کۆی سەردانەکان

1,657,758

ئۆنلاین