ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ژده‌هه‌م دانیشتنی له خولی یاسادانی یه‌كه‌م له ساڵی یاسادانانی دووهه‌م له خولی په‌رله‌مانی پێنجه‌م ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 5/4/2023 سازكرد، به‌ئاماده‌بوونی 235 په‌رله‌مانتار ،به‌سه‌رۆكایه‌تی موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وتهیایدا:-
- به‌رێز یوسف كیلابی سوێندی یاسایی خوارد له جیاتی په‌رله‌مانتار سه‌عدیه عه‌بدوڵا عۆفی پاش په‌سندكردنی دادگای فیدرالی بڕیاری نادروستی پهرلهمانتاریبوونی .
- خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵانی (2025،2024،2023) پێشكه‌شكراو له لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی ولیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی وخزمه‌تی فیدراڵی.
- مه‌نده‌لاوی له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ی داوای كرد په‌له بكرێت له ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بوودجه وئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م بۆی چونكه په‌یوه‌یسته به پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان وجێبه‌جێ كردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزاری ووه‌به‌رهێنان .
دواتر كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی هێنرا
|