ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڤده‌هه‌م دانیشتنی له خولی یاسادانی یه‌كه‌م له ساڵی یاسادانانی دووهه‌م له خولی په‌رله‌مانی پێنجه‌م ڕۆژی 2/4/2023 سازكرد، به‌ئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتار ،به‌سه‌رۆكایه‌تی موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ته‌یایدا :-
- به‌رێز موحسین مه‌نده‌لاوی داوای كرد یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی بنێرێت بۆ لیژنه‌ی دارایی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تاوتووێ بكرێت وبخرێته به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌ن.
-ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه بۆماوه‌ییه‌كان پێشكه‌شكراو له لایه‌ن لیژنه‌ی كشتوكاڵ وئاو و زۆنگاوه‌كان .
- خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای به‌پارێزگاكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌شكراو له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان وپارێزگاكان كه به‌شێك نین له هه‌رێمه‌كان .
-خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م بۆ پڕۆژه یاسای ئامار وسیستمی زانیاری جوگرافی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی وخزمه‌تی فیدراڵی.
- په‌رله‌مانتاران داوایان كرد كرد دووباره چاوبخشێنرێته‌وه به به‌نده‌كانی پڕۆژه یاساكه سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی پله تایبه‌ته‌كان ویه‌كخستنی فه‌رمانگه‌ی هاوشێوه‌كان وسوود وه‌رگرتن له داتای كارتی نیشتمانی له جێبه‌جێ كردنی یاساكه وده‌سته‌ی نوێ دروست نه‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌ی دارایی نه‌بێت له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت
دواتر كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنرا .
|